به ههوڵو كۆششی نوێنهرایهتی حكومهتی ههرێمی كوردستان له تارانكێشهی خوێندكارانی ههرێمی كوردستان له ئێران چارهسهر دهكرێت.
بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندیە دوو قۆڵیەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە بوارە جیاجیاكاندا ، ئەمڕۆ شاندێكی فەرمانگەی پەیوەندیە ئابوریەكانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی لاتیڤیا بە سەرۆكایەتی رۆدۆڵف بریماینس بەرپرسی فەرمانگە، سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی كرد و لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە پێشوازیان لێكرا .
لە دیدارێكدا كە كاروان جەمال جێگری بەرپرسی فەرمانگە و خاتوو سوهام جەبەلی یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگە ئامادەی بوون ، شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بۆ سەردانی هەرێمی كوردستان نیشاندا و سەرۆكی شاند ئاماژەی بەوەدا شاندی یاوەری نوێنەرانی چەندین كۆمپانیای بواری پیشەسازی خۆراك و دەرمانسازی و ئەندازە و كەلوپەلی كارەبا و دڵنیایی لەخۆوە گرتووە، هەروەها دووپاتیكردەوە بۆچوونیان لەبارەی هەرێمەوە زۆر ئیجابیە، چونكە لە پێشكەوتنی بەردەوامدایە.
ئاماژەی بەوەشدا وڵاتەكەی كار بۆ ئەوە دەكات وەكو هەنگاوی یەكەم كونسوڵگەری فەخری خۆی لە هەرێم بكاتەوە .
بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان ئاماژەی بەوەدا هەرێمی كوردستان پێشكەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە بەڵام هێشتا پێویستی بە ئەزموون و شارەزایی وڵاتانی جیهان، هەرێمی كوردستان دەخوازێ لەگەڵ لاتیڤیا پەیوەندیەكانی لەو بوارانە پەرە پێبدات كە سوودی بۆ هەردوولا بێت.
هاوكات تیشكی خستە سەر رەوشی هەرێمی كوردستان و ئەو قۆناغانەی هەرێمی كوردستان پێیدا تێپەڕیوەو تێڕوانینی هەرێمی بۆ ئایندە خستەڕوو.
هەر لەم دیدارەدا بەكورتی پرسی ئاوارەكانی سوریا لە هەرێمی كوردستان و پەرەسەندنە سیاسیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست باسیان لێوەكرا.
یەک شەممە, 16 شوبات 2014